په‌رله‌مانتارانی عێراقی ده‌ڵێن گروپـی سه‌ر به مه‌لای توندڕه‌وی شـیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در كۆتایـیان به دوو مانگی كشـانه‌وه‌یان له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌دا هێناوه.
یاسادانه‌رانی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵێن دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕازی بوو كۆمیته‌یه‌ك بۆ چاوخشـان به داخوازیـیه‌كانیان پـێـكبهێنرێت، ئه‌وان بڕیاریان دا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو پـرۆسه‌ی سـیاسی.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌و كۆمه‌ڵه شـیعه‌یه‌ی سه‌ر به موقته‌دا پـێش حه‌وت هه‌فته له په‌رله‌مانی عێراقی كشـانه‌وه، وه‌ك ناڕه‌زایـیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه له نێوان سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی و سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن ئه‌نجامدرا.
گروپی سه‌در 30 ئه‌ندامیان له په‌رله‌مانی عێراقیدا هه‌یه و 6 وه‌زیریشـیان له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالكیدا هه‌یه. گروپه‌كه ده‌ڵێت كۆمیته‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئێسـتا سه‌یری داواكه‌یان بۆ دانانی خشـته‌یه‌كی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات.
نوری ئه‌لمالكی كه‌وتبووه ژێر فشـاری واشـنتۆن بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توند له‌دژی میلیشـیاكانی سه‌در كه به له‌شكری مه‌هدی ناسراون.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو هێزه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ندامێـكی گه‌وره‌ی گروپـی سه‌دری ده‌سـتگیركرد به تاوانی تێوه‌گلان له كاری ڕفاندن و ئه‌شـكه‌نجه‌دانی هاوڵاتیـیانی سـڤیلی عێراقی.