شـاندێـكی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی كوردی سوریا له سه‌ردانێـكدان بۆ واشـنتۆنی پایته‌ختی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا به‌مه‌به‌سـتی به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی ئه‌مریكی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی كۆنگرێس ئه‌نجامداوه.
شـانده‌كه بریتیـیه له‌م به‌ڕێزانه: نۆشه‌نگ حاجۆ، دكتۆر شـێركۆ عه‌باس، دكتۆر جوان حه‌قی. بۆ تیشـك خسـتنه سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌یان و هه‌روه‌ها چالاكیـیه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی كوردی سوریا سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا هومه‌ر شـێخموس مێزگردێـكی بۆ سـازكردوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 15 خوله‌كه.