هه‌لیکۆپته‌رێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له نزیک به‌غدا ده‌که‌وێته خوارێ و 13 سه‌رنشینه‌که‌ی ده‌کوژرێن.
له‌شکر ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌لیکۆپته‌ره‌که له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی خراوه‌ته خوارێ. هۆکاری ڕووداوه‌که‌ش تاوه‌کو ئێستا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. ده‌سه‌ڵاتدارانیش فه‌رمانیان به لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه داوه.
له ناوچه‌کانی تری عێراق، یاخیبوان 10 که‌سیان کوشتووه و له نێویاندا کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکری باڵای عێراقی و سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی تیادابووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی گوتویانه ڕۆژی شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له شاری موسڵی باکوری عێراق کۆڵۆنێڵێکی عێراقی کوشتووه. هه‌روه‌ها له ئاکامی ڕووداوه توندوتیژییه‌کانی تری ووڵاته‌که‌دا به لایه‌نی که‌مه‌وه 8 که‌س کوژراون و 7 له‌وانه عێراقی سیڤیڵ بوون.
هه‌روه‌ها له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتویه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له باکوری به‌غدا سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی کوشتووه. هه‌روه‌ها گوتویانه ئه‌و هێرشه له کاتێکدا ڕوویداوه که یه‌که‌ی له‌شکری ئه‌و سه‌ربازه ڕۆڵی نۆبه‌دارییان بینیوه بۆ یارمه‌تیدان له ڕاگرتنی توندوتیژی نه‌ژادی له ناوچه‌که‌دا.