به‌پـێی هه‌واڵه‌كانی حكومه‌تی میسری ژنێـكی میسری به ئه‌نفلۆنزای باڵنده گیانی
له‌ده‌ست داوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (MENA) له زاری گوته‌بێـژێـكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی میسریـیه‌وه بڵاویـكردۆته‌وه كه‌وا ژنێـكی میسری ته‌مه‌ن 27 سـاڵ له نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی قاهیره به‌هۆی توشبوونی به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 مردووه. به‌پـێی هه‌واڵه‌كه ئه‌و ژنه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش له نه‌خۆشـخانه كه‌وتووه.
به مردنی ئه‌م ژنه ژماره‌ی قوربانیـیه‌كانی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 له میسر گه‌یشته 11 كه‌س، وه تا ئێسـتا به‌لایه‌نی كه‌م 18 كه‌س له‌و وڵاته توشبوون.
مانگی ڕابردوو 3 ئه‌ندامی خێزانێـكی میسری به‌م ئه‌نفلۆنزایه گیانیان له‌ده‌ست دا. به‌پـێی لـێـكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و خێزانه تێـكه‌ڵاویـیه‌كی ڕاسـته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ڕدا كردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه زۆربه‌ی گوندنشـینه‌كانی میسر تێـكه‌ڵاوی ڕاسـته‌وخۆی په‌له‌وه‌ره‌كان ده‌بن كه ئه‌مه‌ش له ئه‌گه‌ری توشـبوونیان به‌م نه‌خۆشـیـیه زیاد ده‌كات.
له سـاڵی 2003 وه هه‌تا ئێسـتا به‌هۆی په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 زیاتر له 150 كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ست داوه.