گه‌وره وتووێـژكه‌ری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ناوه‌كی كۆریای
باكور ده‌ڵـێت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه كه له‌گه‌ڵ هاوتای كۆریای باكوردا له به‌رلین ئه‌نجامی دابوو سـوود به‌خش بووه. به‌ڵام نكۆڵی له‌و ڕاپـۆرته كرد كه بیۆنگیانگ ده‌ری كردبوو سه‌باره‌ت به گه‌یشتن به ڕێـكـكه‌وتنێـك له كاتی وتووێـژه‌كاندا.
ئـاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكور ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه‌وا وتووێـژه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا كرسـتۆفه‌ر هێـڵ گه‌یشـته ڕێـكـكه‌وتنێـكی دیاریـكراو به‌ڵام ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كه ئاماژه‌ی به ناوه‌رۆكی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه نه‌دا و پاش گه‌یشـتنی بۆ سـیئۆل هێـڵ گوتی ئه‌و دڵـنیا نیـیه له‌وه‌ی كۆریای باكور مه‌به‌سـتیان له چ ڕێـكـكه‌وتنێـك بێت.
هه‌روه‌ها هێـڵ گوتی دانوسـتاندنی شه‌ش لایه‌نانه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ناوه‌كی بیۆنگـیانگ به‌م زوانه ده‌ستپـێده‌كاته‌وه، وه ئاماژه‌ی به پلانی كۆبوونه‌وه كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه بیری لێـده‌كرێته‌وه.
كرسـتۆفه‌ر هێـڵ به درێژایی سێ ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆریای باكور كیمكواندا ئه‌نجام دابوو.