هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی و عێراقی یاریده‌ده‌رێكی باڵای مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌درییان ده‌ستگیر کردووه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی هه‌ڵمه‌تیان برده سه‌ر ناوچه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.
ئۆفیسی ئه‌لسه‌در ڕایانگه‌یاندووه که‌وا ئه‌و که‌سه ده‌ستگیرکراوه به‌ڕێوبه‌ری کاروباری ڕاگه‌یاندن شێخ عه‌بدولهادی ئه‌لده‌راجی‌یه.
به‌ڵام له به‌یاننامه‌که‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی‌دا ناوی ده‌ستگیرکراوه‌که ئاشکرا نه‌کراوه و ته‌نها گوتراوه که‌وا ڕێبه‌ری گروپێکی چه‌کداری نایاساییان ده‌ستگیکردوو که په‌یوه‌ندی به ڕفاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئازاردان و کوشتنی عێراقی سیڤیڵیه‌وه هه‌بووه.
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵی به‌ریتانی گره‌یمی لامپ گوتویه‌تی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان دڵنیان له‌وه‌ی دوای ده‌ستکه‌وتنی به‌ڵگه و زانیاری ئه‌و که‌سه ویستراوه‌یان ده‌ستگیر کردووه.
جێی باسه، سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی له ژێر فشاری ئه‌وه‌دایه که گروپی میلیشیا شیعه گومانلێکراوه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که په‌یوه‌ندییان به هاوپه‌یمانه‌که‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌دره‌وه هه‌یه.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕاشیگه‌یاندووه که‌وا رۆژی پێنج شه‌ممه بۆمبێکی لاڕێ له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌ربازیکی ئه‌مه‌ریکی کوشتووه.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاندووه که‌وا هێزه‌کانی عێراقی ڕێبه‌رێکی گومانلێکراوی چه‌ند شانه‌یه‌کی تیرۆریستی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان له عێراق ده‌ستگیرکردووه له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی کردویانه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سامه‌را له‌م هه‌فته‌یه‌دا. هه‌روه‌ها گوتویانه هه‌ر هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌کانی هێزه‌کانی عێراقی به پشتیوانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی ئه‌نجامدراون.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی عێراقی یاخیبوویه‌کیان کوشتووه پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ئه‌و هێله‌که پر له كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له به‌ریدا بووه بیته‌قێنێته‌وه له نزیک خاڵێکی پشکنین له شاری رومادی پارێزگای ئه‌نبار.