سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆته‌وه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئێرانی‌یه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكای لاتین.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مان ده‌ڵێن به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كاری زۆر گرنگتری هه‌یه وه‌ک له‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و هه‌رێمانه بكات. له‌و كارانه‌ش كه گرنگ وایه جێبه‌جێیان بكات، ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره بۆ كێشه ئابورییه‌كانی ووڵات.
له‌م باره‌یه‌وه، هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانی كورد مه‌سعودی كورد پوور سازداوه و بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی گفتوگۆكه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.