سیناتۆری دیموكراته‌كان هیله‌ری كلینتۆن ده‌ڵێت له دژی پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوشه بۆ زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق و له جیاتی بانگه‌شه‌ی ناردنی سه‌ربازی زیاتر بۆ ئه‌فغانستان ده‌كات.
خانم كلینتۆن ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێگه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆیی تایبه‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و ئه‌فغانستان ئه‌و تێبینیانه‌یدا. سیناتۆری ویلایه‌تی نیویۆرك خانم كلینتۆن پێی باشتره سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا بكرێن و وورده وورده‌ش له عێراق ده‌ربچن. هه‌روه‌ها داوای زیادكردنی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كانی له ئه‌فغانستان كرد پێش ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌و هێرشه‌ی تاڵه‌بانه‌كان كه پێشبینی ده‌كرێت له به‌هاردا ئه‌نجام بدرێت.
تاوه‌كو ئێستا، خانم كلینتۆن ڕاینه‌گه‌یاندووه كه‌وا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2008 به‌ربژار ده‌كات یان نا، به‌ڵام ڕاوه‌رگرتنه گشتی‌یه‌كان واده‌ریده‌خه‌ن كه له پێشه‌وه‌ی به‌ربژاره‌كانی تری ناو پارتی دیموكراته‌كان ده‌بێت.
ڕێبه‌رانی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی هاوس و سینات به نیازن بڕیارێك ده‌ربكه‌ن كه تیایدا پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ناردنی زیاتر له 21 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ عێراق ڕه‌ت بكه‌نه‌وه.