له عێراق و به‌تایبه‌تی له نێو كۆمه‌ڵـگای عه‌ره‌به سـونه‌كاندا ڕای جۆراوجۆر هه‌یه سـه‌باره‌ت به باری ئاسایشی عێراق، به‌ڵام زۆرتر كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گرفتی ئاسایشی عێراق پـێویسـتی به چاره‌سه‌رێـكی سـیاسـیانه هه‌یه، نه‌ك هه‌ر ته‌نها به‌كارهێنانی هێز.
لایه‌نیش هه‌یه له ناو عێراقدا له عه‌ره‌به سـونه‌كان كه له‌و باوه‌ڕه‌دان له‌سـێداره‌دانه‌كه‌ی به‌رزان تكریتی و عه‌واد به‌نده‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی به دوای خۆیدا نابێت.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه ئاماده كردووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م دكتۆرانه ئه‌نجامی داوه:
دكتۆر عه‌دنان ئه‌لدلێمی سه‌رۆكی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقی.
دكتۆر به‌شـار ئه‌لفه‌یضی ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئیسلامی.
دكتۆر عه‌لاء مه‌كی ده‌مڕاستی پارتی ئیسلامی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.