به‌مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیبلۆماتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل وتووێـژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه و له ئۆرشه‌لیم، یه‌كه‌م ویسـتگه‌ی گه‌شــته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تزیپـی لیڤنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل كۆبوه‌وه.
پاشـان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـیان سـازكرد، تیایدا خانم ڕایس گوتی هێزه توندڕه‌وه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژیانی به ئاشـتیانه‌ی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌نه شـتێـكی مه‌حاڵ. گوتیشی به‌ڵام سوربوونێـكی زۆر له‌سه‌ر به‌ره‌نگاریكردنی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه هه‌یه.
خانم تزیپـی لیڤنیش گوتی حكومه‌تی ئیسرائیلی هیواداره به ڕوونی به فه‌له‌سـتینیـیه میانڕه‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت كه‌وا پـرۆسه‌ی ئاشـتی به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.
بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه خانم ڕایس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس له شـاری ڕامه‌ڵـڵا له كه‌ناری ڕۆژئاوا كۆبـبێته‌وه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت وتووێـژ ده‌كات.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌م گه‌شـته‌یدا كۆنده‌لیزا ڕایس سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ئوردن و میسر و عه‌ره‌بسـتانی سه‌عودی و كوه‌یتیش بكات به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پـشـتیوانی بۆ ڕێبازه نوێـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له عێراق.
خانم ڕایس داوای له وڵاتانی دراوسـێـی عێراق كرد یارمه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی بده‌ن. هۆشـیاریشی دا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بـێتو عێراق به‌ره‌و ئاژاوه و بێ سه‌روبه‌ری بڕوات ئه‌وا ئاكامی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت.
پـێشـتر له ڕێـگاكه‌ی بۆ ئیسرائیل خانم ڕایس به په‌یامنێرانی گوت شـكسـتهێنانی پلانه ئاسایشـیـیه نوێـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش وڵاته عه‌ره‌بیـیه میانڕه‌وه‌كانی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسـیـيه‌وه.