سه‌رۆک بوش به‌ڵێنی داوه به جێبه‌جێکردنی پلانه نوێیه‌که‌ی بۆ ناردنی سه‌ربازی زیاتری ئه‌مه‌ریکی بۆ عێراق سه‌رباری ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکراته‌وه له کۆنگرس ئاڕاسته‌ی کراوه و هه‌روه‌هاش نه‌بوونی پشتیوانی خه‌ڵکی گشتی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر پلانه‌که.
به‌ڕێز بوش له میانه‌ی ووتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆیی‌دا، ڕۆژی شه‌ممه گوتی ته‌نها عێراقیه‌کان خۆیان ده‌توانن کۆتایی به توندوتیژی نه‌ژادی بهێنن و ئاسایش بۆ ووڵاته‌که‌یان دابین بکه‌ن. به‌ڵام گوتیشی ئه‌وان پێویستیان به یارمه‌تی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه.
سه‌رۆک گوتیشی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی عێراقیه‌کان ده‌دات ئه‌و پلانه تونده جێبه‌جێ بکه‌ن بۆ دابین کردنی ئاسایشی به‌غدا و پارێزگای ئه‌نبار که له‌وێ زۆرترین ڕووداوی توندوتیژی نه‌ژادی به خراپترین شێوه ڕووده‌دات. سه‌رۆک گوتی ئه‌م دوو ئامانجه‌ش به دابین کردنی سه‌ربازی زیاتری ئه‌مه‌ریکی دێته دی.
به‌ڕێز بوش وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌گرانی پلانه‌که‌ی دایه‌وه به‌وه‌ی که با ئه‌وانیش ستراتیژییه‌کی جیاوازی خۆیان بخه‌نه ڕوو.
دیموکراته‌کان و ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمارییه‌کانیش ده‌ڵێن ناردنی ژماره‌یه‌کی زیاتر له سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان بۆ عێراق ته‌نها ڕه‌وشه‌که ئاڵۆزترێک ده‌کات. ڕاوه‌رگرتنه گشتی‌یه‌کانی ئه‌م دواییه نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا زۆرینه‌ی ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان نایانه‌وێت سه‌رۆک فه‌رمان به ناردنی سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق بدات.
له وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌کی دیموکراته‌کانیش بۆ ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک بوش، کۆنگرسمان تم واڵز ی ویلایه‌تی مینه‌سۆتا گوتویه‌تی ئه‌رکی دیموکراته‌کانه که لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ستراتیژییه‌که‌ی سه‌رۆک بوش له عێراق‌دا بکه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی دیموکراته‌کان پرسیاری گران ده‌خه‌نه ڕوو تاوه‌کو دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌م پلانه‌ی سه‌رۆک ڕه‌وشی ئێستای عێراق ئاڵۆزتر و گرژترێک ناکات.