هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكا هێرشی كردۆته سه‌ر له شاری هه‌ولێری باكوری عێراق مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندی ئێران بووه و له‌وه‌دا بووه ببێته قونسوڵخانه‌ی ئێرانی.
هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ئه‌و ئۆفیسه له‌ناو هه‌ولێردا كاره‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌بردووه كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه له ژێر كۆنترۆڵی كورده‌كان‌دایه.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا هه‌ڵمه‌تیان برده سه‌ر ئه‌و ئۆفیسه و له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركراون كه باوه‌ڕده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به‌و هێرشانه‌وه هه‌بووبێت كه سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كانی له‌ناو عێراق‌دا نیشانه كردووه. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوه كه یه‌كێك له‌و شه‌ش كه‌سه ئازاد كراوه. به پێی ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كانیش، زێباری داوای ئازادكردنی ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی تر ده‌كات كه بۆ ئه‌و ئۆفیسه كارییان كردووه.
ئه‌م هێرشه‌ش بۆته مایه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێران. هه‌روه‌هاش ڕووسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتویه‌تی ئه‌م جۆره هه‌ڵمه‌تانه قبوڵ ناكرێن.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ئێران تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی پشتگیری لۆجستیكی به یاخیبوان له عێراق‌دا ده‌به‌خشن و ڕێگه به تیرۆریستان ده‌ده‌ن خاكی ئێرانی به‌كاربهێنن بۆ پیلان دانانی هێرشه‌كانیان و ڕێگه‌یان پێدراوه له نێوان سنوری هه‌ردوو ووڵات‌دا هاتوچۆ بكه‌ن.