ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پرسیار كردنی وه‌زیری به‌رگری رۆبه‌رت گه‌یتس‌دان سه‌باره‌ت به ڕازی بوونی واشنتۆن له‌سه‌ر پلانی نوێی سه‌رۆك بوش بۆ ناردنی سه‌ربازی زیاتری ئه‌مه‌ریكی بۆ عێراق له پێناو له‌ناوبردنی توندوتیژی ئاین زایی له‌و ووڵاته‌دا. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه هه‌وڵه‌كانی پێشووی به ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه شكستی هێناوه.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز گه‌یتس و فه‌رمانده‌ی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر په‌یس له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی كاروباری له‌شكری ئه‌نجومه‌نی سینات‌دان به مه‌به‌ستی ووتوێژكردنی بڕیاری سه‌رۆك بوش بۆ ناردنی پتر له 20 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بۆ عێراق.
هه‌ر له هه‌مان دانیشتن‌دا، ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس به‌و كۆمیته‌یه‌ی گوت كه بڕیاره گۆڕانكاری به‌رچاو له هه‌ڵمه‌ته له‌شكرییه‌كاندا ڕووبدات، به‌وه‌ی كه سه‌ركرده له‌شكرییه‌كانی عێراق به‌ڵێنیان داوه له دژی هه‌موو جۆره تاوانكارییه‌ك كاربكه‌ن به بێ گوێ دان به‌وه‌ی سونی بن یان شیعی.
شایانی ئاماژه‌یه، ڕێبه‌رانی دیموكرات كه زۆرینه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی پێك ده‌هێنن به توندی ڕه‌خنه‌یان له‌و ڕێبازه نوێیه‌ی سه‌رۆك بوش گرتووه و پشتیوانی ڕای گشتی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكاش بۆ شه‌ڕی عێراق هاتۆته خواره‌وه. ئه‌مه و سیناتۆری دیموكراته‌كان تێد كه‌نه‌دی ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسیاره‌ی هێنایه پێشێ كه ئایا سه‌رۆك نیازی هه‌یه ئه‌و ڕێبازه بخاته ده‌نگدانی كۆنگرێسه‌وه، له وه‌ڵامدا به‌ڕێز گه‌یتس گوتی نه‌خێر ئه‌و نیازه له ئارادا نی‌یه.