سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له میسـر گیانیان له ده‌سـتداوه به‌هۆی توشـبوونیان به ڤایرۆسـی H5N1 وه كه ئه‌م ڤایرۆسـه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده. ڕاگه‌یه‌ندراوه له مانگی دووی سـاڵی 2006 وه له میسـر هه‌ژده كه‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه بوون و ده كه‌سـیش به هه‌مان نه‌خۆشی گیانیان له ده‌سـتداوه. له سـاڵی 2003 وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا 261 كه‌س توشـبوون و 157 كه‌سـیش گیانیان له ده‌ستداوه.
جان ڕهینفۆرد گوته‌بێـژی ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت گیان لهدهسـتدانهكانی ئه‌م دوایـیانه‌ی میسـر به‌هۆی خواردنی مراوی نه‌خۆشه‌وه بووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه بگۆرێـت بۆ ئه‌و شـێوه‌یه‌ی كه به ئاسانی له نێو مرۆڤدا بڵاوببێـتهوه، ئه‌وا له‌وانه‌یه ببێـته نهخۆشـیـیهكی سه‌رانسه‌ری جیهان و له ئه‌نجامدا به ملیۆنه‌ها خه‌ڵك بكه‌ونه مه‌ترسـیـیه‌وه.
ئه‌نفلۆنزای باڵنده گه‌یشـتۆته زیاتر له 50 وڵات، وه به ملیۆنه‌ها مریشـك مردون یان سه‌ربڕاون بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگه بگیرێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له نێو باڵنده‌كانی تردا.
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵێـنی زیاتر له 134ملیۆن دۆلاری داوه بۆ هه‌وڵه نێو نه‌ته‌وه‌یـیه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده و خۆ ئاماده‌كردن بۆ شـیانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كه له نێو مرۆڤدا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ئه‌مریكا خه‌ریكی توێژینه‌وه و دروسـتكردنی ڤاكسین یاخود كوتانه، وه دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كه. هه‌روه‌ها ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر كارده‌كات بۆ باشـتركردنی چاودێریـیهكانی ئه‌و شوێنانه‌ی گومانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نهخۆشـیـیهكهیان لێده‌كرێت.
له سـاڵی 2005 دا سه‌رۆك بوش هاوپهیمانێـتییهكی نێو نه‌ته‌وه‌یی" بۆ ده‌سـتنیشان كردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی زووبه‌زوو بۆ هه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ك ڕاگه‌یاند."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت "بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای سه‌رتاسه‌ری كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جیهان هه‌یه. هیچ وڵاتێـك ناتوانێت ئه‌م مه‌ترسـیـیه پـشـتگوێ بخات، وه بهرپرسـیاریـیهتی هه‌موو هاوڵاتیـیهكه به‌رگری لێ بكات و ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرێت."
باڵیۆز جۆن لۆنگ كه نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه بۆ نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده ده‌ڵێت "خۆئاماده‌كردن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایان پـێویسـتی به هاریكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئاسـتی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و وڵاتان و كۆمه‌ڵگاكان."
ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.