كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا بۆ سه‌ر كونسوڵـخانه‌ی ئێرانی له شـاری هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستان پـێنج كه‌سـیان ده‌ستـگیركردووه.
له‌و باره‌یه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكایی هه‌واڵی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی پـشـتـڕاستكرد، به‌ڵام ده‌شـڵێت ئه‌و خانوبه‌ره‌یه‌ی كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كرابووه سه‌ر كونسـوڵخانه نه‌بووه و ئۆفیسی حكومه‌تیش نه‌بووه. له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌شـڵێت له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا شه‌ش كه‌سـیان ده‌ستـگیركردووه.
گوته‌بێژێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگی ئه‌مریكایی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا ده‌ستگیریان كردوون گومانی ئه‌وه‌یان لێـده‌كرێت ده‌سـتیان له هه‌وڵه‌كانی كوشـتنی هاوڵاتیانی عێراقی و هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا هه‌بێت.
ده‌زگاكانی میدیای ئێرانی له زاری محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كاری هه‌ڵـكوتانه‌سه‌ری ئۆفیسی دیبلۆماتی ئێرانی له شـاری هه‌ولێر سه‌رزه‌نشت ده‌كات و ده‌شـڵێت ئه‌و كاره دژی نه‌ریتی دیبلۆماتـیـیه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانیش كرداره‌كه‌ی مه‌حكوم كرد، وه داوای ئازادكردنی گیراوه‌كانی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له‌شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.