ئامۆزای سه‌دام حوسه‌ین عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به " عه‌لی کیمیایی" له دانیشتنی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی دادگادا تایبه‌ت به تاوانه‌کانی جینۆساید، دانی به‌وه‌دا نا که فه‌رمانی داوه به کردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌زاره‌ها کورد له ماڵ و جێگه‌ی خۆیان له ماوه‌ی ساڵانی 1980 کاندا.
مه‌جید له دادگا گوتی ئه‌و به‌رپرس بووه له ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه و جێ به جێی کردووه بێ ئه‌وه‌ی پرس به فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شکری یان فه‌رمانده‌ی پارتی به‌عس بکات. به‌ڵام نکۆڵی کرد له‌وه‌ی له کوشتنی 300 سه‌رهه‌ڵداوی کورد به‌رپرس بێت.
جێی باسه، عه‌لی کیمیایی شان به شانی پێنج ئه‌ندامی ڕژێمی پێشووی عێراقی دادگایی ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانی کوشتنکارییانه‌ی له به‌رامبه‌ر زیاتر له 180 هه‌زار کورد له باکوری عێراق ئه‌نجام دراوه وه‌ک به‌شێک له شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال که له لایه‌ن حکومه‌تی پێشووی عێراقیه‌وه ئه‌نجامدرا.
کاربه‌ده‌ستانی پێشووی عێراقی بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م شاڵاوه له‌شکرییه‌یان له دژی سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان ڕه‌وا کردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایا له میانه‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق‌دا، ئه‌و کوردانه پشتیوانیان له ئێران کردووه.
جێی باسه، عه‌لی کیمیایی له دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دادگادا له جێگه‌ی سه‌دام حوسه‌ین دانیشتبوو له ڕیزی پێشه‌وه، له‌و جێگه‌یه‌ی که سه‌دام له دانیشتنه‌کانی پێشووی دادگا و پێش له سێداره‌دانی له‌وێ داده‌نیشت. ئه‌و جێگایه‌ش له دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به چۆڵی به‌جێ هێڵرابوو.