وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئامانجی سـزا دارایـیه‌كانی سه‌ر تاران به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێرانه، وه نه‌ك دروستـكردنی كێشه و ده‌رده‌سه‌ری بۆ گه‌لی ئێران.
له لێدوانێـكدا بۆ په‌یامنێران جێـگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆم كه‌یسی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵی ئیفلیجكردنی ئابوری ئێران ده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌و سـزایانه‌ی ئاڕاسـته‌ی هه‌وڵه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران كراوه ڕه‌نگه كاریگه‌ری فراوانی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها تۆم كه‌یسی گوتی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێسـتا ئێران به پـێی به‌ندی حه‌وته‌می په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سـزای به‌سه‌ردا سه‌پـێندراوه، باشتره بۆ كۆمپانیه جیهانیـیه‌كان جارێـكی دیكه په‌یوه‌ندیـیه بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌ڵبسه‌نگێنن، وه ئه‌وه‌شه وای له كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی كردووه دان به‌وه‌دا بنێن كه سـزاكان كاریگه‌ری به‌سه‌ر سه‌رمایه‌گوزاری بـیانی ده‌بێت.
ئه‌م لێـدوانانه‌ی جێـگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پاش ئه‌وه دێت كه ڕۆژی سـێشـه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكی سه‌وداكردنی دارایی نێوان داموده‌زگا دارایـیه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بانكی سه‌پاهی حكومه‌تی ئێرانی قه‌ده‌غه‌كرد.