سـێناتۆری ئه‌مریكی سه‌ر به دیموكراته‌كان، ئێدوارد كه‌نه‌دی، پـێشـنیاری دانانی
یاسایه‌كی كردووه كه‌وا له سه‌رۆك بوش بكات نه‌توانێت هێزی زیاتر بۆ عێراق ڕه‌وانه بكات تاوه‌كو ڕه‌زامه‌ندی كۆنگرێس وه‌رنه‌گرێت.
سـێناتۆر كه‌نه‌دی گوتی هه‌میشه كۆنگرێس پـشـتیوانی له هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی عێراقدا كردووه، به‌ڵام گوتیشی زیادكردنێـكی بێ پـێویستی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌خاته مه‌ترسـیـیه‌وه به‌هۆی زیاتر تێوه‌گلانیان له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا. هه‌روه‌ها گوتیشی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی یانزه به ڕوونی نیشـانی دا كه‌وا زۆربه‌ی زۆری ئه‌مریكایـیه‌كان له دژی شه‌ڕی عێراقن.
سـێناتۆر كه‌نه‌دی گوتیشی ڕه‌شـنوسی هه‌مان یاسا ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سه‌رۆك بوش به‌نیازه ئێواره‌ی چوارشه‌ممه گوتارێـك بۆ گه‌لی ئه‌مریكا پـێشـكه‌ش بكات كه تیایدا باس له سـتراتیژیـیه‌كی نوێی سه‌باره‌ت به عێراق ده‌كات. ئه‌ندامانی كۆنگرێسی سه‌ر به كۆماریـیه‌كان ده‌ڵێن پلانه‌كه ڕه‌وانه‌كردنی نزیكه‌ی 20 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی بۆ عێراقی له‌خۆگرتووه تاوه‌كو یارمه‌تی بده‌ن له بنبڕكردنی توندوتیژی تایفی.