له مۆسـكۆ وتووێـژكارانی ڕوسی و بێلاڕوسی خه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌ن بۆ تاوتوێـكردنی كێشـه‌ی ناردنی نه‌وت بۆ ئه‌وروپا كه ڕاگیراوه.
ئه‌م وتووێـژه دوابه‌دوای بڕیاری ڕوسـیا دێت كه ناردنی نه‌وتی به ڕێـگای لوله‌یه‌كی نه‌وتی سه‌ره‌كی كه به بێلاڕوسـدا تێـده‌په‌ڕێت ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگرت.
هه‌ر ڕۆژی سـێشـه‌ممه ڕاوێـژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركڵ گوتی ڕاگرتنی له‌ناكاوی نه‌وتی ڕوسیا كه به لوله‌ی سه‌ره‌كی له بێلاڕوس تێده‌په‌ڕێت باوه‌ڕی متمانه‌ی ئه‌وروپا به ڕوسـیا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی فرۆشـیاری وزه له‌ناوده‌بات.
خانم مێركڵ به سه‌رۆكی كۆمسـیۆنی ئه‌وروپایی له به‌رلین گوت كه ڕاگرتنی ناردنی نه‌وت جێـگای قبوڵـكردن نیـیه، وه مۆسـكۆ به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م كاره بكات ڕاوێـژكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تانی ئه‌وروپایی نه‌كردبوو.
ڕێبه‌رانی ئه‌وروپایی ده‌ڵـێن ڕاگرتنی نه‌وت كاریـگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌ڵمان، پـۆڵۆنیا، هه‌نگاریا، سـلۆڤاكیا و كۆماری چـیـك ده‌بێت.
له هه‌مان ده‌م سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتن به وه‌زیرانی حكومه‌تی گوتبوو به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر وتووێـژه‌كانیان له‌گه‌ڵ بێلاڕوس، وه ئه‌وه‌ی له‌ده‌سـتیانبێت بیكه‌ن بۆ پاراسـتنی لوله‌ی نه‌وت كه بۆ ڕۆژئاوا ده‌چێـت.