سه‌ربازه عێراقی‌یه‌كان به پشتیوانی فڕۆكه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه له ناوه‌ندی به‌غدا له‌گه‌ڵ چه‌كداراندا شه‌ڕییان كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیش ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 50 چه‌كدار له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌دا كوژراون كه باوه‌ڕده‌كرێت چه‌ند كاتژمێرێكی خایاندبێت.
فڕۆكه جه‌نگی‌یه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به نزمی له‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌ی شه‌قامی حه‌یفا فڕیوون، له‌و ناوچه‌یه‌دا كه یاخیبووه سونه‌كانی لێ كۆبۆته‌وه. له‌شكر ده‌ڵێت هێزه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا له‌و ناوچه‌یه‌وه به چه‌كی سووك و هه‌نارۆك هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌شڵێت هێزه‌كان له زوویه‌كی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا و له گۆڕه‌پانی ته‌ڵیڵ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌كان كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی یاخیبوان و تێكدانی چالاكی یاخیبوان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ناوچه‌كه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاسایشی عێراقی.
ئه‌م شه‌ڕوپێكدادانه‌ش له ڕۆژێك پێش ڕاگه‌یاندنی ستراتیژی نوێی عێراق له لایه‌ن سه‌رۆك بوشه‌وه دێت. سیناتۆری كۆمارییه‌كانیش گۆردن سمت كه ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌دا كۆبووبۆوه گوتویه‌تی به پێی پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بڕیار وایه 20 هه‌زار سه‌ربازی دیكه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بۆ عێراق ڕه‌وانه بكرێن.
هاوكاتیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه 30 كه‌س كوژراون كاتێك فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری توركی له نزیك به‌غدا كه‌وتۆته خوارێ.
هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا ته‌رمی سه‌دام حوسه‌ین نیشان ده‌دات پاش ئه‌وه‌ی له 31 ی مانگی دیسه‌مبه‌ردا له سێداره‌درا. هه‌روه‌ها له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌رچه‌فێك له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه لابراوه و وادیاره ملی زۆر به توندی بادراوه و برینێكی زۆر سه‌خت و خوێناوی پێوه‌یه.
له هه‌واڵێكی دیكه‌ی عێراق‌دا، ڕێكخراوی UNICEF دارایی منداڵانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت كارمه‌ندێكی عێراقیان به ناوی جه‌نان جه‌بێرۆ دره‌نگانێكی ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه. ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت تاوه‌كو ئێستا هۆكار و به‌رپرسی ڕووداوه‌که نازانن.