كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌كداران هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر پاسێك كه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌غدا گواستۆته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 9 كه‌س كوژراون و 10 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كان موسوڵمانی شیعه ئاینزا بوون. له كاتی ڕوودانی هێرشه‌كه‌شدا، پاسه‌كه به ناوچه‌یه‌كی دانیشتووی سونه‌كان له خۆرئاوای به‌غدا تێپه‌ڕیووه.
له لایه‌كی دیكه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئاسایش 23 چه‌كدارییان كوشتووه له‌وه‌ته‌ی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌ت له‌ناو به‌غدا كردووه.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكدا له باكوری به‌غدا كوژراون.
پێشبینی ده‌كرێت، سه‌رۆك بوش له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕێبازی نوێی له عێراق‌دا ڕابگه‌یه‌نێت كه باوه‌ڕده‌كرێت بانگه‌شه‌ی ناردنی هێزی زیاتری ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌غدا بكات تاوه‌كو یارمه‌تی كۆتایی هێنان به توندوتیژی بده‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستورالی ئه‌لیكزانده‌ر داونه‌ر گوتویه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی نیازی گۆڕاندنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق‌دا نی‌یه، به‌ڵام پشتگیری هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه یارمه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراق‌دا بدات.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ڕایگه‌یاندووه كه‌وا به‌ڕێز بوش له ستراتیژییه نوێیه‌كه‌یدا زنجیره‌یه‌ك ئامانج بۆ حكومه‌تی عێراقی داده‌ڕێژێنێت تاوه‌كو له پێناو سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی ووڵاته‌كه‌دا جێ به‌جێی بكه‌ن.
نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا داوا له ڕێبه‌رانی عێراقی ده‌كات موسوڵمانه سونه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدار بكه‌ن و ئه‌و به‌ربه‌ستانه كه‌م بكه‌نه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌ندامانی پێشووی پارتی به‌عس دانراون.
به پێی هه‌مان ڕۆژنامه، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن سه‌رۆك بوش داوا له حكومه‌تی عێراقی ده‌كات ڕێبازی دابه‌ش كردنی سامان و داهاتی نه‌وت له نێوان گروپه نه‌ژادییه‌كانی عێراق‌دا ته‌واو بكه‌ن كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت دواخراوه. به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی باسیان له‌و جۆره سزایانه نه‌كردووه كه ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی عێراقی ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو له به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌دا شكست بهێنن.