وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا گۆردن براون شـێوازی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی سه‌دام حسێنی
سه‌رزه‌نشت كرد كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیـیه‌وه جێبه‌جێ كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی به‌ریتانی چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ براون بڵاوكرده‌وه، وه تیایدا ده‌ڵێت سوكایه‌تی پـێـكردن به سه‌دام له ژوری لهسـێدارهدانهكهدا جێـگای داخه و به هیچ جۆرێـك په‌سه‌ند ناكرێت.
به‌ڕێز براون یه‌كێـكه له دواترین كاربه‌ده‌سـتانی وڵاتانی جیاجیای جیهان كه به توندی ڕه‌خنه له شـێوازی له‌سـێداره‌دانه‌كه‌ی سه‌دام ده‌گرن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه گۆردن براون كه‌سێـكی په‌سه‌ند كراوه بۆ وه‌رگرتنی پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا له دوای تۆنی بلێر كه له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا ده‌ست له‌كار ده‌كێشـێته‌وه. تۆنی بلێر تا ئێسـتا نه‌یویسـتووه له باره‌ی له‌سـێداره‌دانه‌كه‌ی سه‌دام بدوێت، به‌ڵام ده‌ڵێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا باس له مه‌سه‌له‌كه ده‌كات.