ئیسرائیل هه‌واڵـێـكی ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كات گوایه
نه‌خشه‌ی داناوه بۆ وهشـاندنی زهبرێـكی ناوه‌كی له داموده‌زگاكانی پـیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران.
گوته‌بێـژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل مارك ڕهگێڤ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا ئیسرائیل جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێـكی ئاشـتیـیانه بۆ كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران ده‌كات و له ڕێـگای دیبلۆماسیـیهتهوه.
پـێشـتر ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه‌وا ئیسرائیل دوو پـۆلی هێزی ئاسـمانی خۆی مه‌شـق پـێدهكات بۆ هێرشكردنه سه‌ر داموده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كانی ژێر زه‌وی ئێران به چه‌كی ئاسایی و ناوه‌كی.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشـداری دا به‌وه‌ی هه‌رچ وڵاتێـك هێرش بكاته سه‌ر ئێران ئه‌وا زوو له‌و كرداره‌ی پهشـیمان ده‌بێته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی گوتی ئه‌و پلانانه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت نیشـانی ده‌دات كه ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كیـیه بۆ سه‌ر ئاشتی له جیهان. گوتیشی هیچ هێرشـێـك به بێ وه‌ڵامدانه‌وه تێـپه‌ڕ نابێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئیسرائیل تاران به‌وه تاوانبار ده‌كات كه ئامانجی له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی وێرانكردنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌یه. ئیسرائیل ڕه‌تیكردۆته‌وه بۆ خۆپاراستن له ئێران زه‌بری له‌شـكری وه‌لابنێت، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌و به‌كارهێنانی دیبلۆماسـیـیه‌تی پێ باشتره بۆ به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی خواسته ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران.
ئێرانیش ده‌ڵێت چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌م ناهێنێت و به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.