پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك هێرشـی چه‌كداران
به‌لایه‌نی كه‌م 12 عێراقی كوژراون.
له به‌غدا، به‌هۆی كه‌وتنی گولله هاوه‌نێـك 4 كه‌س كوژراون و 5 ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها 2 هاوڵاتی دیكه‌ش به‌هۆی بۆمبی لاڕێ كوژراون.
له شـاری حللهش له باشوری عێراق ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیـیه‌وه، وه به‌لایه‌نی كه‌م ژنێـكی كوشـتووه و 13 ی دیكه‌ی بریندار كردووه.
پـێشـتر له‌شـكری عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا له ناوچه‌یه‌كی سونه نشین له به‌غدا 30 چه‌كدار كوژراون و 5 چه‌كداری سودانیش ده‌سـتگیر كراون.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی پلانێـكی نوێی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له به‌غدا ڕاگه‌یاند.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا، به‌پـێی ڕاپـۆرتێـك كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت سـتراتیژیـیه‌تی نوێی سه‌رۆك بوش له عێراق ده‌خوازێت نزیكه‌ی 20 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی به په‌له ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن، وه دانانی به‌رنامه‌یه‌كی یه‌ك ملیار دۆلاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێ كاری له عێراق.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاویـكردهوه كه‌وا نوری ئه‌لمالكی ڕازی بووه به هاوشـانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌شـكری عێراقی له به‌غدا زیاد بكات ئه‌ویش به ناردنی 3 تیـپی دیكه‌ی له‌شـكری عێراقی بۆ ناو ئه‌و شـاره له ماوه‌ی مانگ و نیوێـكدا.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت به‌ڕێز مالكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی كۆنفرانسه ڤیدیۆیـیهكهیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش ئه‌م به‌ڵـێنه‌ی داوه.