بان كی مونی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له حكومه‌تی عێراقی ده‌كات
ئه‌و سـزای له‌سێداره‌دانانه ڕابگرێت كه به نیازه به‌م نزیكانه جێبه‌جێی بكات.
ئه‌م داوایه‌ی بان كی مون پاش هه‌فته‌یه‌ك له ئیعدامكردنی سه‌رۆكی له كار لابراوی عێراقی سه‌دام حسێن دێت.
ڕۆژی شه‌ممه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌یانـنامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، وه تیایدا ده‌ڵێت نوسـینگه‌ی به‌ڕێز بان كی مون نامه‌یه‌كی ئاڕاسـته‌ی حامد ئه‌لبه‌یاتی نوێنه‌ری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، وه تیایدا داوای ڕاگرتنی فه‌رمانی جێبه‌جێـكردنی له‌سـێداره‌دانی دوو یاریده‌ده‌ری سه‌دام حسێن ده‌كات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه هیچ كات و ڕۆژێـك بۆ له‌سـێداره‌دانی هه‌ریه‌ك له به‌رزان تكریتی زڕ برای سه‌دام حسێن و عه‌واد ئه‌لبه‌نده‌ری سه‌رۆكی دادگای شۆڕشی پـێشـوو دیاری نه‌كراوه.
دادگایه‌كی عێراقی بڕیاری حوكمی له‌سـێداره‌دانی بۆ ئه‌و دوانه له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا ده‌ركردووه به تاوانی كوشتنی 148 شیعه‌ی شـارۆچـكه‌ی دوجێـل له سـاڵی 1982 دا.