بان كی مونی سكرتێری گشتی نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خانم ئاشا ڕۆز میگیرۆی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تانزانیای كرده جێـگری خۆی، وه به‌مه‌ش به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بۆ ده‌سـتنیشـانكردنی ژنێـك بۆ ئه‌و پـۆسته به‌جێ گه‌یاند.
به‌ڕێز بان ڕۆژی هه‌ینی له ڕاگه‌یاندنێـكدا خانم ئاشا ڕۆز میگیرۆی به ڕێبه‌رێـكی زۆر به‌ڕێزی ناوزه‌ند كرد كه له مه‌سه‌له‌ی گهشهپـێـكردنی وڵاتانی به ڕسـكاچوودا ڕۆڵـێـكی قاره‌مانێتی بینیـوه. هه‌روه‌ها گوتی به نیازه زۆربه‌ی كاره بهڕێوهبهرایهتیـیهكان و هه‌روه‌ها كاروباری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌سه‌له‌كانی په‌ره‌پـێدان بداته ده‌ست خانم ئاشا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له‌م دوایـیانه دهنگوباسێـكی زۆر بڵاوبووبوه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز بان ژنێـكی ناوچه‌ی سهحهراویـیهكانی ئه‌فه‌ریكا بۆ ئه‌و پـۆسته ده‌ستنیشـان ده‌كات به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی خانم میگیرۆ تاوه‌كو ڕۆژی هه‌ینی ئاشـكرا نه‌كرابوو.
سه‌باره‌ت به چاكسـازیش به‌ڕێز بان كی مون ڕایگه‌یاند كه‌وا نامه‌ی فه‌رمی ئاڕاسـته‌ی 60 كاربه‌ده‌سـتی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، وه تیایدا داوایان لێده‌كات ده‌ست له كاره‌كانیان بكشـێنه‌وه.
سـكرتێری گشتی نوێ به‌ڵێنی داوه له مه‌سه‌له‌ی چاكسـازی و سه‌رله‌نوێ پـێـكهێنانی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاوی به په‌له بنێت.
به‌ڕێز بان كی مون كه پـێشـتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور بوو ڕۆژی دووشه‌ممه پـۆسـتی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی گرته ده‌ست.