كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن كۆنتراكته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی و دوو له وه‌رگێڕه عێراقییه‌كانی له نزیك شاری به‌سره له باشوری عێراق ڕفێندراون. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆسه‌یه‌ك بۆ هه‌رسێكیان له باكوری به‌سره دانرابوو.
ووته‌بێژێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكیش گوتویه‌تی له‌و ڕووداوه ئاگادارن و لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هیچ وورده‌كارییه‌كی ترییان ڕانه‌گه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه، كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك گولله هاوه‌ن بۆ ناو بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی به‌غدا له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه ڕوویداوه و له ئاكامدا 4 كه‌س كوژراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن چوار سه‌ربازی عێراقیش كوژراون كاتێك كه‌وتونه‌ته ژێر بۆسه‌یه‌كی دانراو بۆیان له خاڵێكی پشكنینی دولوییه له باكوری پایته‌خت.
له حه‌وت هه‌فته‌ش له‌مه‌وبه‌ر، چوار ئه‌مه‌ریكی و نهمساوییهك له نزیك به‌سره‌وه ڕفێندرابوون و تاوه‌كو ئێستا دیار نین. به‌ڵام ڕفێندهرانیان له زوویه‌كی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه.
هه‌روه‌ها له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی عێراقی چوار ڕێبه‌ری شانه‌ی تیرۆریستانیان له گه‌ڕه‌كی شاری سه‌در له به‌غدا ده‌ستگیر كردووه و ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش ڕێبه‌رێكی گومانلێكراوی دیكه‌ی تیرۆریستانیشیان له رومادی ده‌ستگیركردووه.
هه‌روه‌ها له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا هێزه‌كانی عێراقی دوو كه‌سی به بارمته گیراوییان له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ئازاد كردووه و ده‌ستیشیان به سه‌ر دوو جبه‌خانه‌ی چه‌ك و گولله هاوه‌ن و ئامڕازی ته‌قینه‌وه‌دا گرتووه.