سه‌رۆك بوش ڕایگه‌یاند كه‌وا له هه‌فته‌ی داهاتوودا سـتراتیژیـیه‌تی نوێی سه‌باره‌ت به
عێراق داده‌ڕێژێت.
له گوته‌یه‌كیدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ته‌نیشت ئه‌نگیلا مێركڵی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و به‌و شـێوه‌یه بیر له مه‌سه‌له‌كه ده‌كاته‌وه كه سـتراتیژیـیهتهكه یارمه‌تی عێراقیـیه‌كان بدات به ئامانجه‌كانیان بگه‌ن له توانای به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانی و به‌رگریكردن له خۆیان.
به‌ڕێز بوش هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و ئاواتخوازبووه كه ئیعدامكردنی سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی له‌كار خراوی عێراق به شـێوه‌یه‌كی بهڕێزترانه به‌ڕێوه بچوایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن سه‌رۆك بوش به‌نیازه گه‌وره ژه‌نه‌ڕاڵی به‌رپـرس له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆن ئه‌بی زه‌ید و هه‌روه‌ها ڕێبه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی بگۆڕێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بوش و خانم ئه‌نگیلا مێركڵ له وتووێـژه‌كانیاندا له كۆشـكی سـپـی باسـیان له شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان و خواسته ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تریشیان كردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نگیلا مێركڵ بۆ واشـنتۆن پاش سێ ڕۆژ دێت له‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپای و هه‌روه‌ها گروپی هه‌شتی (حه‌وت وڵاته پـیشه‌سـازیـیه مه‌زنه‌كه له‌گه‌ڵ ڕوسیا) گرته ده‌ست.