كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زانیاری نیشـتیمانی جۆن
نیـگرۆپۆنتی واز له پـۆسـته‌كه‌ی ده‌هێنێت تاوه‌كو بـبێت به جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن جۆن نیـگرۆپۆنتی دیبلۆماتی خاوه‌ن ئه‌زمون ڕازیبووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كار كردن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك كه‌سی دووهه‌م له دوای خانم كۆنده‌لیزا ڕایس.
هه‌تاكو ئێسـتا هیچ ڕاگه‌یاندنێـكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام كاره‌به‌ده‌سـته باڵاكان ده‌ڵێن سه‌باره‌ت به ده‌ست له‌كار كێشـانه‌وه و وه‌رگرتنی پـۆسـتی نوێ له لایه‌ن جۆن نیـگرۆپۆنتیـیه‌وه ئه‌م هه‌فته‌یه به‌یانـنامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌رده‌چێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له سـاڵی 2005 جۆن نیـگرۆپۆنتی بوو به یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زانیاری نیشـتیمانی كه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ده‌زگاكانی زانیاری و هه‌واڵـگری حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا ده‌كات. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو تا سـاڵی 2008 كه كۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بوشه له‌و پـۆسـته‌دا بمێنێته‌وه.
پـۆستی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه به‌تاڵه له‌وه‌ته‌ی ڕۆبه‌رت زولیك به‌جێـیهێشـتووه تاوه‌كو په‌یوه‌ندی به بانكی سه‌رمایه‌گوزاری نیویۆرك بكات.