جـێـگری سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا جۆن پـرێسـكۆت شـێوازی ئیعدامكردنه‌كه‌ی سه‌دام
حسێنی سه‌رۆكی پـێشـووی عێراقی سه‌رزه‌نشت كرد.
جۆن پـرێسـكۆت ڕۆژی سـێشه‌ممه گوتی ئه‌و گاڵته‌پـێـكردن و سـووكایه‌تیـیه‌ی له‌كاتی سـێداره‌دانه‌كه‌ی سه‌دامدا كرا جێـگای" داخه" . گوتیشی ئه‌وانه‌ی له‌و كاره به‌رپـرسـیارن ده‌بێت سـزا بدرێن.
هه‌روه‌ها پـرێسـكۆت گوتی بێ له گوێدان به تێڕوانینه جیاوازه‌كانی تایبه‌ت به بڕیاری له‌سـێداره‌دان، كه‌س ناتوانێت شـێوازی ئیعدامكردنه‌كه‌ی سه‌دام په‌سه‌ند بكات.
پـرێسـكۆت ئاماژه‌ی به‌و ڤیدیۆیه ده‌كرد كه له‌سه‌ر ئنته‌رنێتدا بڵاوكرایه‌وه و تیایدا نیشـان ده‌درا شـایه‌ته‌كان به سه‌دام حسێنیان ده‌گوت به‌ره‌و دۆزه‌خ له‌و كاته‌ی هه‌ڵده‌واسرا.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر له پـشوودایه له فلۆریدا، وه هیچ لـێدوانێـكی فه‌رمی سه‌باره‌ت به ئیعدامكردنه‌كه‌ی سه‌دام نه‌داوه.