یاریده‌ده‌رێکی باڵای سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی ده‌ڵێت حکومه‌ت ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر چۆنێتی وێنه‌گرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی له سێداره‌دانه‌که‌ی دکتاتۆری پێشوو سه‌دام حوسه‌ین به نهێنی.
ئه‌و وێنه ڤیدیۆییه‌ی که پرۆسه‌ی له سێداره‌دانه‌که ده‌رده‌خات، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنی مۆبایه‌ڵ و ئینته‌رنێته‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه. وێنه ڤیدیۆییه‌که نیشانی ده‌دات که یه‌کێک له‌وانه‌ی ئاماده‌ی له سێداره‌دانه‌که بوون هاواری ده‌کرد و ناوی موقته‌دای مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کانی ده‌هێنا که لایه‌نێکی ئۆپۆزسیۆنی دژ به ڕژێمی سه‌دام بووه.
ئه‌م وێنه ڤیدیۆییه دووچاری ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر بۆته‌وه و ڕه‌خنه‌گران له سێداره‌دانه‌که به کردارێکی توندوتیژی دژ به ڕێبه‌رێکی ڕووخاوی عه‌ره‌بی سونه‌ی وه‌سف ده‌که‌ن.
زۆربه‌ی عه‌ره‌به سونه‌کان نیگه‌رانن له به‌رامبه‌ر کاتی ئه‌نجامدانی له سێداره‌دانه‌که که له یه‌که‌م ڕۆژی پشووی جه‌ژنی قوربان ئه‌نجامدرا که پشوویه‌کی زۆر گرنگی ئاینی موسوڵمانه‌کانه. مه‌لا ئاینی‌یه سونه‌کانیش له عێراق ڕه‌خنه‌یان له سێداره‌دانه‌که گرتووه و ده‌ڵێن له لایه‌ن داگیرکه‌رانی عێراقه‌وه فه‌رمانی پێدراوه.
ڕۆژنامه‌وانانیش له ئوردون ده‌ڵێن ره‌غه‌ده‌ی کچه گه‌وره‌که‌ی سه‌دام شان به شانی سه‌دان که‌س له عه‌مان به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانی له دژی له سێداره‌دانه‌که‌ی سه‌دامی کردووه.