به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 30 ی مانگی دوانزه‌ی 2006 دیكتاتۆری پـێشـووی عێراق له شـاری به‌غدا له‌سـێداره درا. به‌و بۆنه‌یه‌وه هاوكارانمان چه‌ندین گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كوردانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ئه‌نجامداوه، كه تیایدا ڕاوبۆچوون و هه‌سـتی شـه‌قامی كوردی به‌رامبه‌ر به له‌سـێداره‌دانی سه‌دام ئاشـكرا ده‌بێت. ئه‌وه‌ی جێـگای سه‌رنجه هه‌مووی ڕه‌خنه له په‌له‌كردن له جێبه‌جێـكردنی له‌سێداره‌دانه‌كه ده‌گرن، وه ده‌ڵێن ده‌بوایه بۆ دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگا به‌سه‌ر سه‌دام و هاوكاره‌كانی به تاوانه‌كانی ئه‌نفاله‌كان ئه‌م كاره جێبه‌جێ بكرایه.
هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئاراس تاڵب ڕه‌شید ناسـراو به حاكم پـشـكۆ سـازكردووه كه هاوڵاتیـیه‌كی كوردی دانیشـتووی ئه‌ڵمانیایه و له كاتی ڕژێمی سه‌دام له سـاڵی 1980 له دادگای تایبه‌تی كه‌ركوك حوكمی زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی درابوو، هه‌روه‌ها گفتوگۆشی له‌گه‌ڵ ئاسۆ عومه‌ر سـواره كردووه كه ئه‌ویش حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی درابوو له لایه‌ن عه‌واد به‌نده‌ری سه‌رۆكی دادگای شـۆڕشی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام.
هه‌روه‌ها هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر كه‌ریم به‌حری برادۆست ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه.
هاوكاریشـمان موعته‌به‌ر شیروانی چه‌ند پـرسـیارێـكی سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه له عه‌داله‌ت عومه‌ر كردووه كه خانمێـكی شـاره‌زا و چالاكه له بواری شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفال.
هاوكاریشمان وریا كاڵێ له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لوقمان ئابڵاخی دواوه كه كوردێـكی دانیشـتووی ئه‌مریكایه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به له‌سـێداره‌دانی سه‌دام هاوكارمان جانی دیلان په‌یوه‌ندی به ڕۆژنامه‌نووس مه‌سـعود كوردپـور كردووه تاوه‌كو دیدوبۆچوونی خۆیمان پـێـبڵێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی گفتوگۆكان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.