سه‌رۆك وه‌زیری سـۆماڵ عه‌لی محه‌مه‌د گێدی فه‌رمانی به هه‌موو هاوڵاتیـیانی سـۆماڵی ته‌نانه‌ت لۆرده‌كانی جه‌نگ داوه تا له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز گێدی ڕۆژی دووشه‌ممه له مه‌قادیشۆ گوتی هاوڵاتیـیان ده‌بێت له ڕۆژی سـێشه‌ممه‌وه هه‌تا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه چه‌كه‌كانیان بده‌ن به ده‌سته‌وه، ده‌شـڵێت دوای ئه‌و مۆڵه‌ته حكومه‌ت به زه‌بری هێز ئه‌و چه‌كانه له خه‌ڵـك ده‌سه‌نێت.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیری سۆماڵ لـێبوردنی داوه به جه‌نگاوه‌ره ئیسلامیـیه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم به حكومه‌ت بكه‌ن و خۆیان بده‌نه ده‌ست حكومه‌ت.
له گوته‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیری سـۆماڵ بانگه‌شه‌ی خۆی بۆ هێزه‌كانی ئاشـتیپارێزانی یه‌كێتی ئه‌فریكا له پـێناو سه‌قامگیركردنی ئاسایش له سـۆماڵدا دووپات كرده‌وه.
له‌و ده‌مه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی ئه‌ثیوپـیا بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سـۆماڵی له دژی چه‌كدارانی ئیسلامی هاتوونه‌ته نێو سـۆماڵه‌وه، میلیشـیا ئیسلامیـیه‌كان له بنكه و باره‌گاكانیان ده‌كشـێنه‌وه له نێویاندا مه‌قادیشـۆی پایته‌خت بووه.
هه‌روه‌ها له ده‌مێـكی زووی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا چه‌كدارانی ئیسلامی دوایـین قه‌ڵای خۆیان له كیسـمایۆی شـاری به‌نده‌ری له باشوری وڵات به‌جێـهێشـت له‌به‌ر پـێشـڕه‌وی هێزه‌كانی سـۆماڵی به پاڵـپـشـتی سـوپای ئه‌ثیوپـی هه‌ڵـدێن.
ڕابه‌رانی توندڕه‌وی ئیسـلامیـیه‌كان هه‌ڵـهاتنی خۆیان له شـاری كیسمایۆ پشـتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام گوتیشـیان ده‌ست به شه‌ڕی پارتیزانی له شـێوه‌ی عێراق له‌دژی حكومه‌تی كاتی سـۆماڵ ده‌كه‌ن.