سێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز هاوینه‌هه‌واری ده‌هه‌بی له سینای میسر هه‌ژاند و به‌لایه‌نی كه‌م
18 كه‌س ده‌كوژێت و زیاتر له 60 كه‌س بریندار ده‌كات.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه له دره‌نگانێكی ڕۆژی دووشه‌ممه له ده‌هه‌ب ڕویداوه كه زۆرترین ژماره‌ی گه‌شت و گوزار له‌و وه‌رزه‌دا سه‌ردانی ئه‌م هاوینه‌هه‌واره ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان بیانین و ئیسرائیلیشـیان تێدایه. شایه‌ت حاڵه‌كان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كان له ناوه‌ندی هاوینه‌هه‌واره‌كه‌دا ڕوویداوه كه ئوتێل و بازاڕه‌كانی لێـیه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ده‌ڵێت زیانه گیانیـیه‌كان 6 بیانی تێدایه.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌كان ده‌ڵێن لێـكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ته‌قینه‌وه‌كان به شـێوازی خۆكوژی ئه‌نجام نه‌دراوه. تا ئێسـتاش كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وانه ڕانه‌گیاندووه.
سه‌رۆك بوش ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌حكوم كرد و به كارێـكی دڕندانه‌ی له دژی هاوڵاتیـیانی بێ تاوان دانا. سه‌رۆكی میسریش ڕایگه‌یاند كه به دوای به‌رپـرسـانی ئه‌م ته‌قینه‌وه تیرۆریسـتیـیه ده‌كه‌ون.
سـكرتـێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كانیش كۆفی ئه‌نان ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌حكوم كرد و سه‌رخۆشی له زیان لێـكه‌وتووان كرد.
ئیسرائیلیش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ ناردنی تیمێـكی فریاكه‌وتن بۆ هاوكاری كردن.
شایه‌نی باسه، ده‌هه‌ب له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌قه‌به‌یه و له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی دورگه‌ی سینایه.
ئه‌م هێرشانه له ڕۆژێك دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاسـێتـێـكی ده‌نگی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن هات كه تیایدا ڕۆژئاوای تاوانبار كرد به‌وه‌ی شه‌ڕێـكی كرسـچیان و جوله‌كه له دژی موسڵمانان ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابوردوودا، نزیكه‌ی 100 كه‌س له هێرشه تیرۆریسـتیـیه‌كانی سه‌ر دورگه‌ی سینا كوژراون. سـاڵی پار، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 64 كه‌سی له شه‌ره‌م ئه‌لشێخی سه‌ر ده‌ریای سوور كوشت.