دوای چه‌ند كاتژمێـرێـك له ئیعدامـكردنی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆر به تاوانه‌كانی دژی
مرۆڤایه‌تی، له ئاكامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له هه‌ردوو شـاری به‌غدا و كوفه زیاتر له 70 كه‌س كوژران.
لـێـپـرسـراوانی ده‌زگاكانی ئاسایش له به‌غدا ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی سێ ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگـكراو له ناوچه‌یه‌كی تێـكه‌ڵی شیعه و سونه له گه‌ڕه‌كی حوڕیـیه به‌لایه‌نی كه‌م 25 كه‌س كوژران و زیاتر له 65 ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش له پایته‌خت ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی كردۆته قوربانی.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی له كوفه، كه شـارێـكی پـیرۆزی شـیعه‌یه له نزیـك نه‌جه‌فه ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا 31 كه‌س كوژراون و به‌لایه‌نی كه‌م 58 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ڵام ڕوون نیـیه ئایا ئه‌و هێرشـانه په‌یوه‌ندی به ئیعدامكردنه‌كه‌ی سه‌دامه‌وه هه‌یه یان نا.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا 6 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون. به‌وه‌ش مانگی دوانزه ده‌بێت به كوشـنده‌ترین مانگ له ماوه‌ی دوو سـاڵدا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له‌وه‌ته‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان عێراقی له 2003 وه داگیر كردووه، نزیكه‌ی 3 هه‌زار ئه‌مریكی كوژراون.