سه‌رۆك بوش له بیسـتهه‌مین سـاڵیادی ڕێـكخراوی(National Endowment for Democracy) گوتارێـكی سه‌باره‌ت به ئازادی له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پـێشـكه‌ش كرد، كه له‌و گوتاره ئاماژه‌ی به به‌ره‌و پـێـشه‌وه‌چوونی دیموكراسی كرد هه‌ر له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه و تا كۆتایی سه‌ده‌ی بیست كه له چل وڵاتی دیموكراسـیـیه‌وه گه‌یشـتۆته 120 ، وه ئاماژه‌ی به‌و گۆڕانكاریانه كردووه كه به‌سه‌ر هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌وروپایی، ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا و لاتین ئه‌مریكا هاتووه، وه ڕێبه‌رایه‌تی وه‌كو ماندێلا و ڤالێسـا و هاڤڵ كه له زیندانی ده‌وڵه‌تانه‌وه بۆ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تان هه‌ڵـگه‌ڕاونه‌ته‌وه. سه‌رۆك بوش گوتی وڵاتانی ئازاد به‌هێزتر ده‌بنه‌وه و دیكتاتۆریـیه‌كان لاوازتر ده‌بنه‌وه و ئازادی ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رگری لێ نه‌كرێت له‌وانه‌یه له‌ده‌ستبچێت. سه‌رۆك بوش له گوتاره‌كه‌دا تیشكی خسـتبووه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به جۆرێـك دوورن له ئازادی، وه پـرسـیاری ئه‌وه‌ی كرد ئاخۆ ملیۆنان ژن و پـیاو و مناڵ، مێژوو و یاخود فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور به‌سه‌ریانی سه‌پاندووه به‌و جۆره له ژێر دیكتاتۆریـیه‌تدا بژین.
سه‌رۆك بوش گوتی شـتێـكی ڕوونه ئاینی ئیسلام یه‌كێـكه له‌و ئاینانه‌ی كه له‌گه‌ڵ یاسای دیموكراسـیدایه و فره‌تر له نیوه‌ی موسـڵمانه‌كان له جیهاندا له‌ژێر سـێبه‌ری حكومه‌تی ده‌سـتوری و دیموكراسیدا ده‌ژین به‌ڵام شه‌پـۆلی دیموكراسی به ده‌گمه‌ن گه‌یشـتۆته وڵاتانی عه‌ره‌بی، وه پـرنسیبه بناغه‌یـیه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵـگایه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه له هه‌ر فه‌رهه‌نگ و كه‌لتورێـكدا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و له‌شـكر سـنووردار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت وڵامده‌ری خاسی مه‌ردوم بێت نه‌ك تاكه كه‌سـانێـكی تایبه‌ت.
هاوكارمان جانی دیلان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردبوو به باسـكردنی ئه‌م بابه‌ته، وه میوانی به‌رنامه‌كه فازڵ كه‌ریم ئه‌حمه‌ده ( ناسراو به مامۆسـتا جه‌عفه‌ر) سه‌رۆكی بنكه‌ی بیر و هوشـیاریكردنه‌وه‌یه له شـاری سـلێمانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.