پارێزه‌ره‌کانی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ڵێن له‌شکری ئه‌مه‌ریکی داوای لێکردوون که‌لوپه‌له خودییه‌کانی دکتاتۆری پێشووی هعێراقی وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه‌ش له کاتێکدا دێت که دهنگوباسی له سێداره‌دانی سه‌دام حوسه‌ین له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هه‌یه.
سه‌رۆکی تیمی پارێزه‌رانی به‌رگریکردن له سه‌دام، خه‌لیل ئهلدولدولهیمی گوتویه‌تی ئه‌و ئاگادار نییه له‌وه‌ی که‌ی سه‌دام ئه‌درێته‌وه ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی. کاربه‌ده‌ستانی عێراقیش ده‌ڵێن سه‌دام هێشتا له ژێر کۆنترۆڵی ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا ماوه.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی گوتویه‌تی له سێداره‌دانی ڕێبه‌ری ڕووخاوی عێراق دواناخرێت و ئه‌وانه‌ش که له دژی سزادانی سه‌دامن، سووکایه‌تی به یاده‌وه‌رییه‌کانی قوربانیه‌کانی دکتاتۆری پێشوو ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌ی نیۆرک تایمزیش ڕایگه‌یاندووه که‌وا له‌وانه‌یه سه‌دام حوسه‌ین ڕۆژی شه‌ممه به کاتی به‌غدا له سێداره بدرێت و هاوکاتیش دوو سه‌رچاوه هه‌واڵی دیکه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مه‌ریکی وه‌ک CBS و NBC گوتویانه له‌وانه‌یه له سێداره‌دانی سه‌دام له پێش ده‌ست پێکردنی جه‌ژنی قوربان ئه‌نجام بدرێت.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش تاوه‌کو ئێستا ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌ی پشت ڕاست نه‌کردۆته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه، دادگایه‌کی پێداچوونه‌وه‌ی عێراقی گوتویه‌تی سه‌دام به‌هۆی کوشتنی 148 شیعه‌ی گوندی دوجه‌یل له ساڵی 1982 دا، حوکمی مردنی به سه‌ردا چه‌سپێنرا و ده‌بێت له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ئه‌و سزایه جێبه‌جێ بکرێت.
سه‌دام له‌وه‌ته‌ی له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2003 دا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکییه‌وه ده‌ستگیرکرا، له به‌ندیخانه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی له به‌غدا دانراوه.
هاوکاتیش سه‌دام دادگایی ده‌کرێت له‌سه‌ر تاوانه‌کانی به‌کۆمه‌ڵکوشتنی کورده‌کان له ناوچه‌کانی باکوری عێراق. به پێی لێکۆڵه‌ره‌وانی دادپارێزانی عێراقی له‌و شاڵاوانه‌ی ساڵی 1988 دا که له دژی کورده‌کان ئه‌نجام دراون، 180 هه‌زار کورد گیانیان له ده‌ستدا.