سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌تی ئیسرائیلی ده‌ڵـێن هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود
عه‌باس له شـاری غه‌ززه به یارمه‌تی ئیسرائیل بارێـك چه‌كیان به‌ده‌ست گه‌یشـتووه.
سه‌رچاوه‌كان به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانیان ڕاگه‌یاند كه‌وا نزیكه‌ی 2 هه‌زار تفه‌نگ به فیشه‌كه‌وه له میسره‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ له‌شـكری ئیسرائیلی‌دا ڕه‌وانه‌ی هێزه‌كانی باڵی فه‌تحی سه‌ر به مه‌حمود عه‌باس كراوه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئیسرائیل ده‌یه‌وێت پشـتگیری له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز عه‌باس بكات له‌و ململانهیهیدا له دژی حوكمڕانی گروپی حه‌ماس.
گوته‌بێژێـكی حه‌ماس سه‌رزه‌نشتی ئه‌و كاره‌ی كرد و گوتی ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و باره چه‌كه ته‌نها گرژی نێوان لایه‌نه‌كانی فه‌له‌سـتینی پـتر ده‌كات.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی مافی مرۆڤی ئیسرائیلی ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی ئیسرائیل 660 فه‌له‌سـتینیـیان له سـاڵی 2006 دا كوشـتووه، واته سێ ئه‌وه‌نده‌ی سـاڵی ڕابردوو. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ڵێت فه‌له‌سـتینیـیه‌كانیش ئه‌مسـاڵ 23 ئیسرائیلیـیان كوشـتووه، كه 17 یان هاوڵاتی سـڤیل بوون.