هێزه‌كانی حكومه‌تی سۆماڵی و هاوپه‌یمانه ئه‌ثـیوپـیـیه‌كانیان چوونه ناو مه‌قادیشۆی
پایته‌خت، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كان چۆڵـیان كرد.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن هه‌ندێـك له دانیشـتوانی مه‌قادیشۆ دڵـخۆشی خۆیان بۆ گه‌یشـتنی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت ده‌ربڕی، به‌ڵام گرژی هێشـتا به‌رده‌وامه. ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان ده‌ڵێن تاڵانی و شه‌ڕه چه‌ك ڕوویداوه، وه ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س له‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانانه‌دا كوژراون.
دوای هه‌فته‌یه‌ك له شه‌ڕ و پـێـكدادان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كان مۆڵـگه و باره‌گاكانی خۆیان له مه‌قادیشۆ به‌جێ ده‌هێشـت له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت به‌ره‌و ناو شـاره‌كه ده‌چوون.
ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كداره ئیسلامیـیانه بینراون جلوبه‌رگه فه‌رمیـیه‌كانی خۆیان فڕێداوه و جارێـكی دیكه په‌یوه‌ندیـیان به چه‌كدارانی هۆزه‌كانیان كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌ثیوپـیا میلیس زیناوی ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی نێوان 2 بۆ 3 هه‌زار چه‌كداری ئیسلامی له‌م هه‌فته‌یه‌ی دوایدا كوشـتووه. گوتیشی هێزه‌كانی ئه‌ثیوپـیا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ش له سـۆماڵ ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو یارمه‌تی له سـه‌قامگیری ئه‌و وڵاته‌دا بده‌ن.