تیمی ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆک بوش له تکساس کۆده‌بنه‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ستراتیژی نوێی عێراق.
ووته‌بێژێکی کۆشکی سپی به ناوی سکۆت ستانزێڵ گوتی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له کێڵگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کراوفۆرد له تکساس بوار به سه‌رۆک بوش ده‌دات پێداچوونه‌وه به بژاره‌کانیدا بکات.
جێگری سه‌رۆک دیک چینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆنده‌لیزا رایس، وه‌زیری به‌رگری رۆبه‌رت گه‌یتس و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ستێفن هه‌یدڵی و سه‌رۆکی ستونه له‌شکرییه‌کان ژه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر په‌یس له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئاماده بوون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌بێت مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ستراتیژی که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی له عێراق‌دا ده‌کات و ئه‌ویش به ناردنی سه‌ربازی زیاتر بێت یان نا. پێشبینی ده‌کرێت، به‌ڕێز بوش له مانگی داهاتوودا پلانێکی نوێ بۆ عێراق ڕابگه‌یه‌نێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، پنتاگۆن ڕایگه‌یاند که‌وا نزیکه‌ی 3500 سه‌رباز بۆ کوێت ڕه‌وانه ده‌که‌ن تاوه‌کو له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بن ئه‌گه‌ر هاتوو له هه‌ر شوێنێکی دیکه‌ی ناوچه‌که‌دا پێویست بکات خزمه‌ت بکه‌ن.