پارێزهریکی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ڵێت پێویسته ئه‌مه‌ریکا دکتاتۆری پێشوو نه‌خاته به‌رده‌م ده‌ستی عێراقیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له سێداره‌ی بده‌ن.
خه‌لیل ئه‌لدوله‌یمی له ئوردونه‌وه ئه‌م تێبینییانهیدا و گوتیشی بانگه‌شه‌ی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که ڕێگه له گواستنه‌وه‌ی سه‌دام له ژێر ده‌ستی ئه‌مه‌ریکییه‌کان بۆ ژێر ده‌ستی لێپرسراوانی عێراقی بگرن.
ئه‌لدوله‌یمی له ووته‌کانیدا سه‌دامی به گیراوی شه‌ڕ ناوبرد و گوتی گیراوانی شه‌ڕ ناخرێنه به‌رده‌ستی دوژمنه‌کانیان.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش، دادگایه‌کی پیاداچوونه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌بێت له سێداره‌دانی سه‌دام له سه‌ر تاوانه‌کانی کوشتنی 148 شیعه ئاینزای گوندی دوجێل له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ئه‌نجام بدرێت.
جێی باسه، سه‌دام ئێستاکه له زیندانخانهیهکی ئه‌مه‌ریکیدایه له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی به‌غدا.
هاوکاتیش، کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ڤاتیکان ڕه‌خنه‌ی له‌و حوکمی له سێداره‌دانه‌ی دادگای عێراقی گرتووه. کاردیناڵ رێناتۆ مارتینۆ له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ریپه‌پلیکای ئیتالیدا ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا له سێداره‌دانی سه‌دام وه‌ک ئه‌وه وه‌هایه که " به تاوانێک پاڵ به تاوانێکی تره‌وه بنێیت." هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م جۆره سزادانه له دژی ڕێنوماییه‌کانی که‌نیسه‌ی کاتۆلیکه رۆمانه‌کانه.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی تاوه‌کو ئێستا کاتی جێبه‌جێکردنی ئه‌و حوکمی له سێدارهدانهیان دیاری نه‌کردووه. هه‌روه‌ها ئاشکرا نیه که ئایا سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی پێویست ده‌کات فه‌رمانی ئه‌و له سێداره‌دانه مۆر بکات یان نا.
مانگی ڕابردوو واتا مانگی نۆڤه‌مبه‌ر، دادگایه‌کی پێداچوونه‌وه‌ی عێراقی حوکمی له سێداره‌دانیان به سه‌ر سه‌دام حوسه‌یندا به‌هۆی کوشتنی کۆمه‌ڵێک موسوڵمانی شیعه‌ی شارۆچکه‌ی دوجێل له ساڵی 1982 دا.
هاوکاتیش سه‌دام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه دادگایی ده‌کرێت ئه‌ویش تاوانه‌کانی به کۆمه‌ڵ کوشتنی کورده‌کانه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی له‌شکری ساڵی 1988 دا که به شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ناوده‌برێت. به پێی لێکۆڵه‌ره‌وانی دادپارێزانی عێراقیش له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 180 هه‌زار کورد گیانیان له ده‌ستداوه.