سه‌رۆك جۆرج بوش سـتایشی جێڕاڵد فۆردی سه‌رۆكی پـێشـووی كۆچـكردووی ئه‌مریكا كرد
و به ئه‌مریكایـیه‌كی مه‌زنی ناوزه‌ند كرد.
سه‌رۆك بوش گوتیشی وابه‌سـته‌یی بۆ كاره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌بردنی پـۆسـته‌كه‌ی به شـێوه‌یه‌كی شـكۆمه‌ند هه‌میشه یاد ده‌كرێته‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێـكی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا سه‌رۆك بوش گوتی به‌ڕێز فۆرد ڕۆڵی له چـاكـكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی وڵات‌دا بینی و هه‌روه‌ها هۆكارێـك بوو بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكایی به ڕابه‌رایه‌تی وڵات، ئه‌مه‌ش له ڕێـگه‌ی ژیری و توانای كاردانه‌وه‌ی خێرایی له‌به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كاندا.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی جێڕاڵد فۆرد خانم بێتی فۆرد قسه‌ی كردووه و سه‌رخۆشی تایبه‌تی خۆی پـێـشـكه‌ش كردووه.
دیـك چه‌ینی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه سه‌رپه‌رشـتیاری كاروباری كۆشـكی سـپی له‌سه‌رده‌مه‌ی سه‌رۆكایه‌تی جێڕاڵد فۆردا ده‌كرد، گوتی سه‌رۆك جێڕاڵد فۆرد هێز و توانا و ژیری و هه‌روه‌ها هه‌ڵـسه‌نگاندنی دروسـتی به وڵاته‌كه‌ی به‌خشی له میانه‌ی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ده‌سـتوریدا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دوای شه‌ڕی ناوخۆوه ، هه‌روه‌ها متمانه‌ی ئه‌مریكایـیه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی وڵات گه‌ڕانده‌وه.
هاوكات خانم نانسی ڕێـگن هاوسه‌ری سه‌رۆكی پـێشـووی كۆچـكردووی ئه‌مریـكایی ڕۆناڵد ڕێـگن سـتایشی به‌ڕێز فۆردی بۆ تێـكۆشـانی له پـێناو وڵات‌دا كرد.
خانم بێتی فۆرد ده‌ڵـێت هاوسه‌ره‌كه‌ی مرۆڤێـكی بڕ له خۆشه‌ویسـتی بوو بۆ خوا و خێزانه‌كه‌ی و وڵاته‌كه‌ی.