گروپی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کانی عێراق موقته‌دا ئه‌لسه‌در هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی ئه‌ندامێکی باڵای گروپه‌که‌یان کوشتووه و داوا له حکومه‌ت ده‌که‌ن لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
ووته‌بێژێک ده‌ڵێت سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی و عێراقیه‌کان له زوویه‌کی ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر ماڵی ساحب ئه‌لئه‌میری له نزیک شاری نه‌جه‌فی پیرۆز و له پاشدا ته‌قه‌یان لێکردووه و کوشتوویانه .
له لایه‌کی دیکه، پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بۆته هۆی کوشتنی 8 که‌س
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری لاتیڤیا ڕایگه‌یاند که‌وا ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک ڕۆژی چوارشه‌ممه له عێراق بۆته هۆی کوشتنی دوو سه‌ربازی لاتیڤی و برینداربوونی سێ که‌سی دیکه. ئه‌مانه‌ش یه‌که‌م قوربانی ئه‌م ووڵاته‌ی به‌لکانن له عێراق له‌وه‌ته‌ی سه‌ربازێکیان له ساڵی 2004 دا کوژرا.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش گوتویه‌تی هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له ئاکامی شه‌ڕ و پێکدادانێکی پارێزگای ئه‌نبار مارینێک گیانی له ده‌ستداوه پاش ئه‌وه‌ی به سه‌ختی بریندار بووه.