كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵـێن ڕۆژی سـێشـه‌ممه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیل و بۆمبی لاڕێ له به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 37 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.
كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی عێراقی ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له گه‌ڕه‌كێـكی سونی له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌سی كوشـتووه.
پـێشـتریش سێ ئۆتۆمبیل له هه‌مان ده‌مدا له دووڕیانێـكی قه‌ره‌باڵغ له به‌شی ڕۆژئاوای پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه. هێرشه‌كانی دیكه‌ش له ناوه‌ند و ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌كه ڕوویانداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانیان 40 ته‌رمیان له به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه كه پـێده‌چێت قوربانی شه‌ڕی تایفی بن، وه زۆربه‌یان ئاسه‌واری ئه‌شـكه‌نجه‌دانیان پـێوه بووه.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا 6 سه‌ربازی دیكه‌شی كوژراون. به‌وه‌ش ژماره‌ی قوربانیـیه گیانیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌گاته 2978 كه‌س.