كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای عێراق ده‌ڵێت دادگایه‌كی پـیاداچوونه‌وه سـزای مه‌رگی بۆ ڕێبه‌ری
له‌سه‌ر كار لادراو سه‌دام حسێن كه له‌به‌ر كوشتنی 148 پـیاوی شـیعه له ساڵی 1982 بۆی بڕابۆوه وه‌ك خۆی هێشـتۆته‌وه.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبێعی ڕۆژی سـێـشـه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی له به‌غدا دا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه به‌پـێی یاسای عێراقی ده‌بێت حوكمی له‌سێداره‌دانی سه‌دام له ماوه‌ی 30 ڕۆژی داهاتوو جێبه‌جێ بكرێت.
مانگی ڕابردوو دادگایه‌كی تاوانكاری عێراق سـزای مه‌رگی بۆ سه‌دام حسێن دا له‌به‌ر كوشـتنی شـیعه‌كانی خه‌ڵـكی شـارۆچـكه‌ی دوجه‌یل له پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كوشـتنی ئه‌و درابوو.
ئێسـتا دادگای پـیاداچوونه‌وه حوكمه‌كه‌ی وه‌ك خۆی هێشـتۆته‌وه، به‌ڵام هێشـتا ڕوون نیـیه چ كاتێـك سه‌دام له سێداره ده‌درێت.
ڕێبه‌ری له‌سه‌ر كار لابراو ئێسـتاش به تاوانی جینۆسـاید له شـاڵاوی ئه‌نفال له ساڵی 1988 كه تیایدا دادپرسـان ده‌ڵـێن 180 هه‌زار كورد كوژران دادگایی ده‌كرێت.