چه‌كدارانی به‌وره‌كانی تامیل له سیریلانكا ده‌ڵێن 25 ئه‌ندامی تاقمی ئه‌و كه‌شـتیـیه
ئوردنیـیه‌ی كه چووبوونه ناو ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی یاخیبووانی تامیلدا بووه هه‌موویان ئازاد كردوون.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه گوته‌بێژی تامیل ده‌ی ماستره‌ی ڕایگه‌یاند سه‌رجه‌م كه‌شـتیوانانی ئوردنیـیان داوه‌ته ده‌ست خاكی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و گوێزراونه‌ته‌وه بۆ شـاری ڤیاڤوونیا له‌سه‌ر لێواری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی تامیلدایه.
كه‌شتی ئوردنی ناسراو به (فه‌رحه- 3) 14 هه‌زار ته‌ن برنجی له هیندسـتانه‌وه بۆ ئه‌فریكای باشور باركردبوو، به‌ڵام به‌هۆی كێشـه‌ی میكانیـكیـیه‌وه ئاو كه‌شـتیـیه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی به‌وره‌كانی تامیل بردبوو.
له‌و باره‌یه‌وه له‌شـكری سیریلانكا ده‌ڵێت چه‌كدارانی تامیل به زه‌بری هێز چوونه‌ته سه‌ر ته‌ختی كه‌شـتیـیه‌كه و له‌و ده‌مه‌ی ئاو ده‌یبرد. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری سیریلانكی ده‌ڵێت په‌یامێـكی به‌هاناچوونیان له كه‌شتی ئوردنیـیه‌كه‌وه پـێـگه‌یشـتبوو و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دابوو كه كه‌شـتیـیه‌كه له ژێر هێرشی چه‌ته‌ی ده‌ریایـیدایه.
تا ئێسـتا هیچ زانیاریـیه‌ك له‌سه‌ر كه‌شـتی و باره‌كه‌ی له‌به‌رده‌سـتدا نیـیه.