كرستیانه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا مه‌راسیمه‌كانی جه‌ژنی كرسمس به‌ڕێوه ده‌به‌ن و تیایدا نوێژ و دوعا بۆ ئاشتی ده‌كه‌ن و به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌دا.
پۆپ به‌نه‌دیكت له میانه‌ی په‌یامێكی تایبه‌ت به جه‌ژنی كرسمس خه‌م و نیگه‌رانی خۆی بۆ ناوچه‌كه دووپات كرده‌وه و بانگه‌شه‌ی كۆتایی هێنان به توندوتیژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دارفور و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌فه‌ریكا كردووه.
ڕێبه‌ری كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكه رۆمانه‌كان له ئورشه‌لیم ئه‌لقودس، پا‌تریاك مایكڵ سه‌باح بانگه‌شه‌ی ڕێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كردووه كه ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی‌یه‌كان ببوژێننه‌وه.
له خاكی پیرۆزیش واتا له به‌یت له‌حم له‌و شوێنه‌ی كه باوه‌ڕده‌كرێت حه‌زره‌تی مه‌سیح له زیاتر له 2000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا له‌وێ له دایك بووبێت، به سه‌ده‌ها كرستیان تاوه‌كو نیوه‌شه‌و و له نێو كه‌شوهه‌وایه‌كی به‌رده‌وامی توندوتیژی‌دا، ئاهه‌نگیان به جه‌ژنی له دایك بوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ه‌وه گێڕا. به‌ڵام ژماره‌ی ئاماده‌بوان له ساڵانی ڕابردوو كه‌مترێك بوون و باوه‌ڕده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌وه بووبێت كه ئیسرائیل دایناوه هه‌روه‌ك ده‌ڵێن به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له ڕووداوه خۆكوژییه‌كان.
له به‌غداش، سه‌ده‌ها كرستیانی عێراق له ژێر چاودێرییه‌كی توندی ئاسایشی‌دا ئاهه‌نگیان به جه‌ژنی كرسمسه‌وه گێڕا. له ئاسیاش، به ملیۆنه‌ها كه‌س سه‌رباری هۆشداری ئاسایشی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشی تیرۆریستی، ئاهه‌نگیان به جه‌ژنی له دایك بوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه گێڕا.