فه‌رمانده‌ی له‌شـكری به‌ریتانی ده‌ڵێت هێزه‌كانیان له شـاری به‌سره‌ی باشوری عێراق
بنكه‌یه‌كی پـۆلیسی عێراقـیـیان ته‌قاندۆته‌وه و مه‌به‌سـتیش له‌م كاره بۆ ڕێـگه‌گرتنه له به‌كارهێنانی ئه‌م بنكه‌یه له لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی بهتكاری عێراقی تا چیتر بۆ ئه‌نجامدانی تاوان به‌كاری نه‌هێنن.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری به‌ریتانی ده‌ڵێن دوای ئه‌وه‌ی زانیاریـیان به‌ده‌ست گه‌یشـتبوو كه ئهفسـهرانی پـۆلیسی عێراقی به‌نیازبوون به‌ندكراوانی ناو بنكه‌كه بكوژن سه‌ربازانی به‌ریتانی بۆ ڕێـگه‌گرتن له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره هه‌ڵـیان كوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی پـۆلیس و دواتر بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاری بخه‌ن بنكه‌كه‌یان ته‌قاندۆته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه چارلی بووربریجی ئه‌فسه‌ری گوته‌بێـژی له‌شـكری به‌ریتانی ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانی له بنكه‌ی پـۆلیس له شـاری به‌سره نزیك ده‌بوونه‌وه ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و ده‌موده‌ست هێزه‌كانی به‌ریتانی لـێـیان دێنه‌ده‌ست و 7 چه‌كدار ده‌كوژن، وه دوای چوونه ناو بنكه‌كه سه‌ربازانی به‌ریتانی 76 به‌ندكراوی ناو بنكه‌كه بۆ گرتووخانه‌یه‌كی دیكه ده‌گوێزنه‌وه و دواتر بنكه‌كه ده‌ته‌قێنـنه‌وه.
لـێـپـرسـراوانی له‌شـكری به‌ریتانی له عێراق ده‌ڵێن مه‌به‌ست له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌كانیان بۆ له‌كارخسـتنی ده‌سته و تاقمه تاوانكاری ئه‌و بنكه پـۆلیـسـیه بووه كه ده‌سـتیان له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی كوشـتن و ڕفاندن و جۆره‌كانی دیكه‌ی تاواندا هه‌بووه.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی و عێراقی ده‌ڵـێن هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 4 كه‌سی ئێرانیـیان له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به گومانی هاندانی هێرشـكردنه سه‌ر له‌شـكری عێراقـیـیان ده‌سـتگیركردبوو. له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێـن جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراقی ئه‌و ئێرانیـیانه‌ی بۆ به‌غدا بانگهێشـت كردبوو، وه دهسـتگیركردنهكهیان سه‌رۆكی عێراقی زۆر نیگه‌ران كردووه.