سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له گوتارێـكیدا له تاران
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دژی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
سه‌رۆكی ئێرانی له گوتاره‌كه‌یدا گوتویه‌تی ئه‌و سـزایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ زیان به وڵاته‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێت، وه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشـیش له‌و بڕیاره‌ی كه له دژی ئێران داویانه پهشـیمان ده‌بنه‌وه. گوتیشی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌و هه‌له‌یان له ده‌ست دا به گوته‌ی ئه‌و كه بـبن به هاوڕێی ئێران.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی ئێرانی داوایان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌یان كرد كه پـیاداچوونه‌وه به ئاستی هاوكاریـیان له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمدا بكه‌ن.