سه‌رۆك بوش له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی خۆی له تكساس به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و پشوویه‌كی یه‌ك هه‌فته‌یی وه‌رده‌گرێت كه تیایدا به نیازه گه‌لێك كاروبار به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
پێشبینی ده‌كرێت، سه‌رۆك بوش له سه‌ره‌تای ساڵی 2007 دا ڕێبازێكی گۆڕانكاریكراو له‌مه‌ڕ عێراق ڕابگه‌یه‌نێت. سه‌رۆك بوش به درێژایی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رفه‌تی ده‌بێت له ماڵه‌كه‌ی خۆیی و به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پرس و ڕاوێژكاریكردن و تاووتوێ كردنی بژاره‌كانی.
پاشه‌ڕۆژی هێزی ئه‌مه‌ریكیش له عێراق و ئه‌فغانستان زۆر له بیری سه‌رۆكدا بوون له ده‌مێكدا كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به بۆنه‌ی كرسمس له كامپ ده‌یڤد كۆبووبۆوه.
سه‌رۆك بوش له شه‌وی جه‌ژنی كرسمسدا په‌یوه‌ندی به 10 له ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكییه‌وه كرد كه له عێراق و ئه‌فغانستان جێگرن و پێی ڕاگه‌یاندن كه ئه‌و شانازی به خزمه‌تی ئه‌وانه‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها په‌یامێكی بۆ سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌م بۆنه‌یه‌وه تۆمار كرد.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی كه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا پاوڵا وڵفسن ئاماده‌ی كردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ئاماده‌ی كردووه، كلیكی ئه وئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.